نەبەز ئیسماعیل؛ 26 یان 27ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند 26 یان 27ی ئایار یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەبێ و ئەمەش دوای ئەوەی 16ـی ئایار لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی وەستانی حاجییان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربان رادەگەیێننن”
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان: “ئێوارەی رۆژی 29ـی زولقەعدە، لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە رۆژی وەستان لە کێوی عەرەفە و جەژنی قوربان دیاری دەکات. تەنیا سعودیە ئەو رۆژە دیاری دەکات، چونکە رێوڕەسمەکانی حەج لەوێن، واتە جیهان چاوی لەسەر سعودیەیە”.
نەبەز ئیسماعیل دەڵێت، ئەگەر 16 ئایار بە بەڵگەی تەواوە مانگ بینرا، ئەوە 9 رۆژ دواتر دەبێتە جەژن. ئەگەر ئەوکات مانگ نەبینرا، 9 رۆژ دوای 17 ئایار دەبێتە یەکەم رۆژی جەژن”. ئەوەش بەو مانایەی جەژن دەکەوێتە 26 یان 27ی ئایاری 2026.
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتیشی: ” 9 رۆژ دوای ئەوە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان. حاجییان لە رۆژی 9ـی زولحیجە واتە رۆژێک پێش جەژن لە کێوی عەرەفە دەوەستن، تاوەکو نوێژی مەغریب و رۆژی دواتر 10ـی زولحیجە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز”