مەسرور بارزانی پشتیوانیی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەری ساڵی ئێزدییان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە: پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماف و داخوازییەکانی خوشک و برایانی ئێزدی دووپات دەکەینەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

بەبۆنەی سەرساڵی ئێزیدیان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە هەرێمی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم جەژنەکەتان بە ئاشتی و ئارامی بەسەر ببەن.

لەم بۆنەیەدا پشتیوانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماف و داخوازییەکانی خوشک و برایانی ئێزدی دووپات دەکەینەوە.

سەری ساڵی ئێزدیان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشیدا بن.

ھەواڵی زیاتر