فرۆشتنی بەنزین بە جلیكان لە هەولێر قەدەغەیە

ئەمرۆ سێشەممە 2026.4.14، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئامادەبوونی نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەندی و ئاری كاكەشین، بەڕێوەبەری نەوت و كانزاكانی هەولێر، كۆبوونەوەیەك لەگەڵ ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان ئەنجامدرا.

پەڕەی فەرمیی پارێزگای هەولێر لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە لەوەی فرۆشتنی بەنزین بە جلیکانبە  هەموو شێوەیەک قەدەغەیە و ڕێگەپێدراو نییە. هۆشداریشیدا هەر كەس و لایەنێک بەبێ مۆڵەت و بە هەر شێوەیەك بەنزین بفرۆشێت، ڕێكاری یاسایی توندی لە بەرامبەردا دەگیرێتەبەر.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاری هەولێر، تیشكی خستە سەر ڕۆڵی بەڕیوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر و ئەنجوومەنی بەنزینخانەكان، لە نەهێڵانی ئەو گرفت و كێشانەی لە ئاكامی ئەو بارودۆخە نەخوارزاوی ناوچەكە دووچاری هاوڵاتییان هاتبوو، توانرا بە هاوكاری و هەماهەنگی هەموو لایەنەكان بە باشترین شێوەی ئیدارەی ئەو بارودۆخە بدرێت و بازاڕی سووتەمەنی تاڕادەیەک كۆنتڕۆڵ بكرێت.

ھەواڵی زیاتر