پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە؛ پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ قەرەبوویان بکاتەوە

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک لە ساڵوەگەڕی جینۆسایدی کوردانی فەیلی بڵاودەکاتەوە و تێیدا هاتووە: ؛ پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ قەرەبوویان بکاتەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی

لە چل و شەشەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوەکانی جێنۆسایدکردنی کوردی فەیلی، کە بووە هۆی شەهیدکردن و دەرکردن و بێسەر و شوێنکردن و دەستبەسەرداگرتنی موڵک و سامانی سەدان هەزار کوردی فەیلی لەلایەن ڕژێمەکانی پێشووی عێراق، بەتایبەتی ڕژێمی بەعس، دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکومەتی فیدراڵ، ئەرک و بەرپرسیاریەتی یاسایی و دەستووریی خۆی لە ئەستۆ بگرێت و بە شێوەیەکی شایستە، بنەماڵە و کەسوکاری شەهید و زیانلێکەوتووانی کوردی فەیلی و شەهیدانی کیمیاباران و ئەنفالکراوان و گشت زیانلێکەوتووانی دەستی ڕژێمی پێشووی عێراق قەرەبوو بکاتەوە.

لەم یادە خەمناکەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردی فەیلی و سەرجەم شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.

ھەواڵی زیاتر