زیاتر لە هەزار و 500 چەکداری ئێران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ئامارێک لەبارەی زیانە گیانی و سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو دەکاتەوە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە ماوەی 25 ڕۆژی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکادا، لانی کەم هەزار و 510 ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون.

وردەکاریی هێرشەکان و زیانەکان

بەپێی بەدواداچوونە مەیدانییەکانی ئەم ڕێکخراوە، هێرشە ئاسمانییەکان بەم شێوەیە بوون:

ژمارەی ئەو بنکانەی کراونەتە ئامانج: 242 بنکەی سەربازی، ئەمنی و دامەزراوەی حکومەتی.

شوێنی هێرشەکان: پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ورمێ.

ناوەندە زیانپێکەوتووەکان: بارەگاکانی سوپای پاسداران، بنکەکانی بەسیج، فڕۆکەخانە سەربازییەکان، سەکۆ مووشەکییەکان، ناوەندەکانی ئیتلاعات و دامەزراوە دادوەرییەکان.

قوربانیانی سڤیل و شاردنەوەی ئامارەکان

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە حکومەتی ئێران بە ئەنقەست ئاماری ڕاستەقینەی کوژراوەکانی دەشارێتەوە، بەڵام زانیارییە نافەرمییەکان باس لەوە دەکەن کە ژمارەکە لەوەش زۆرترە کە ڕاگەیەندراوە. هەروەها بەهۆی نزیکیی هەندێک لەم بنکە سەربازییانە لە ناوچە نیشتەجێبوونەکان:

لانی کەم 100هاووڵاتی سڤیل بوونەتە قوربانی.

زۆرترین قوربانییە سڤیلەکان لە شارەکانی ورمێ، سنە، شاباد، ئیلام، نەغەدە، بۆکان و کرماشان تۆمار کراون.

ھەواڵی زیاتر