وەزارەتی کارەبا: بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کارەبای هەرێم بە گشتی کوژایەوە
وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، بەهۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی وزە، سیستەمی کارەبا تووشی “کوژانەوەی گشتی” (Blackout) بووە و لە ئێستادا لە زۆربەی ناوچەکان کارەبا بڕاوە.
وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا هاووڵاتییانی دڵنیا کردەوە کە تیمە ئەندازیاری و تەکنیکییەکانیان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی کێشەکە و هەوڵەکان بۆ چاککردنەوەی هێڵەکان بەردەوامن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “تیمەکانمان سەرقاڵی چارەسەرکردنی گرفتەکەن و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە و دابەشکردنی کارەبا بۆ هاووڵاتییان دەست پێ بکاتەوە.”
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە کاتی هەر پێشهاتێکی نوێ یان گەڕانەوەی کارەبا، بە فەرمی هاووڵاتییان لە وردەکارییەکان ئاگادار دەکەنەوە.