شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا دەکات
شاندێکی باڵای پارتی سەردانی بەغدا دەکات و کۆبوونەوەکان پیکهێنانی حکومەتی عێراق لەگەڵ لایەنە براوەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەست پێ دەکات.
لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق ڕۆژی 29ـی ئەم مانگەی بۆ دانیشتنی پەرلەمان دیاریکردنی سەرۆک و دوو جێگرەکەی دیاری کردووە، بە ئەم مەبەستە لایەنەکانی عێراق بە گشتی و سوننەکان بە تایبەتی، گفوگۆکانیان چڕکردووەتەوە.
فارس عیسا، ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی ڕایگەیاند، “بڕیارە ئەمرۆ دووشەممە 22/12/2025، شاندی باڵای دانوستانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەردانی بەغدا بکات، سبەی کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ لایەنەکان دەست پێ بکەن.
شاندی پارتی بەسەرۆکایەتی فازڵ میرانی و ئەندامێتی، فارس عیسا، د. فوئاد حوسێن، نەوزاد هادی و د. ئومێد سەباح دەبێت. لە سەردانەکەیان پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەگەل لایەنەکان گفتوگۆ دەکەن.
ڕۆژی 18/12/2025، کۆمیتەی ناوەندیی پارتی بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆبوویەوە، بڕیار درا شاندێکی بە سەرۆکایەتیی فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان پێکبهێنرێت.