بانکی ناوەندیی سووریا جەخت دەکاتەوە لەوەی ڕێکارەکانی گۆڕینی دراوی وڵاتەکە بە باشی بەڕێوەدەچێت و هیج دواکەوتنێک لە کارەکانیاندا نەبووە.
سووریا نوێ بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد شەرع، هەوڵدەدات سەقامگیریی ئابووریی وڵاتەکە بەدەستبهێنێتەوە و لەڕێگەی چاپکردنی دراویکی نوێوە، متمانە بۆ دراوەکەی بگەڕێتنێتەوە.
عەبدولقادر حەسرییە، بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی سووریا، لە پەڕەی فەرمیی خۆی فەیسبووک ڕایگەیاند، هەموو ڕێکار و ڕوونکردنەوەکانیان لەبارەی گۆڕینی دراوی وڵاتەوە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوانیدا دەدەین. هاووڵاتیان و ڕای گشتی بە شێوەیەکی شەفاف و ڕوون لە وردەکارییەکان ئاگادار دەکەینەوە.
داواشی لە دانیشتووانی وڵاتەکەی کرد، تەنیا پشت بە ڕاگەیاندنی بانکی ناوەندیی سووریا و کەناڵە فەرمییەکانی سووریا ببەستن.