پۆلیسی هەولێر: لەسەر ڕفاندنی میران بەکر ڕێکاری پێویست دەگرینەبەر

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر، لەسەر هێرشکردنە سەر ڕۆژنامەنووس میران بەکر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە ڕێکاری پێویست دەگرینە بەر.

ڕاگەيەندراوێك لە بەڕێوەبەرايەتی پۆليسی پارێزگای هەولێرەوە:

هاووڵاتی میران بەکر عبدالرحمان کە کارمەندی وەزارەتی پێشمەرگەیە و پێشتر سکرتێری رۆژنامەوانی بەرێز وەزیری پێشمەرگە بووە و ئەندام و کادری یەکێتییە، درەنگانی شەوی هەینی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥ لە سنووری بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لایەن چەند چەکدارێکی خۆیانەوە دەستگیر کراوە و ئازاردراوە و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە. لە هەبوونی سکاڵای یاسایی، پۆلیس و و لایەنە پەیوەنددارەکان رێوشوێنی لێکۆڵینەوە و رێکارەکانی پێویست دەگرنە بەر بۆ دەرخستنی راستی و سەروەرکردنی یاسا بۆ یەکلاکردنەوەی کێشەکان. 

هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کە بە هیچ جۆرێک رێگا نادرێت هیچ کەس و لایەنێک هەوڵی تێکدانی ئارامی و ئاسایش بدات و ئازادی کەسی و کەرامەتی هاووڵاتیان بە هیچ بیانوێک پێشێل بکات.

ھەواڵی زیاتر