شەپۆلی نوێی بارانبارین و گەرانەوەی شەپۆلی سەرما و بەفر راگەیەندرا
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی دەڵێت، بەگوێرەی دواین گۆڕانکاری نەخشەکانی کەشوهەوا پێشبینی ئەکرێت لە 19/3/2025 شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنەخوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور هەرێمی کوردستان و بەلاوازیش ناوچەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
دەشڵێت، هەر لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا لە رێکەوتی 22/3/2025 بارستە هەوا ساردەکەی ئەگاتە ناوچەکانمان و جارێکی دیکە کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە لەم قۆناخەدا پێشبینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەکڕێت و رێژەی بارانەکەش زیاتر و فراوان ئەبێت و کاریگەریەکانی بە قۆناخی جیاواز تا 26/3/2025 بەردەوامی ئەبێت .
ھەواڵی زیاتر