تەرمی هاوڵاتییەک بە کوژراوی لە چەمچەماڵ دۆزرایەوە

نیوەرۆی ئەمرۆ لە چەمچەماڵ، لە رووداوێکدا تەرمی هاوڵاتییەک کە شوێنەواری چەقۆ بە ملییەوە دیارە دۆزرایەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥،تەرمی هاوڵاتییەکی ژن لە گەڕەکی سەرشەقامی چەمچەماڵ دۆزرایەوە

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکان رایگەیاند، ئەو کەسەی کوژراوە فەرمانبەری زانکۆی چەرمۆیە، هەروەها خوێندکاری ماستەر بووە و هاوسەر و دوو مناڵی هەیە.

هاوکات، تاکو ئێستا دیار نیە هۆکاری کوژرانەکەی کێشەی کۆمەڵایەتیە، یان بکوژ لەرووی دەروونیەوە تەواو نەبووە.

ھەواڵی زیاتر