لەڕووداوێکی تەقەکردندا، هاووڵاتییەک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە هەولێر کوژرا.
هەر لەوبارەیەوە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، لەڕووداوێکی تەقەکردن لەناو بازاڕی شاری هەولێر هاووڵاتی (ئیدریس ئەسعەدۆک سالح ) لەسەر کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتی لەلایەن تۆمەتبارێک بەناوی (ع ، س، أ) کوژرا، دوای تاوانەکەش، بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد