هاتووچۆی هەولێر بۆ هاوڵاتیان: تکایە سەردانمان مەکەن

بەهۆی لێدانی هەورەبرووسکە لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێت، ڕاییکردنی مامەڵەی ‌شۆفێران لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕاگیرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی هاتوچۆی هه‌ولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، نزیکەی کاتژمێر 03:10ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، 06-05-2024، هه‌وره‌برووسکەیەکی بەهێز لە تاوەری هێڵی ئینتەرنێتی بەڕێوەبەرایەتییەکەی داوە، ئەوەش بووەتە هۆی ڕاگیرانی ڕاییکردنی مامەڵەی ‌هاووڵاتییان.

بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێری داوا لە شۆفێران دەکات، سەردانیان نەکەن “تا ئەوکاتەی سیستەم و هێلی ئەنتەرنێت دەکەوێتەوە کار”.

بەڕێوەبەڕایەتیی هاتوچۆی هەولێری لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەیدا ڕەتی کردووەتەوە هەورەبرووسکە لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتییەکە لە هیچ هاووڵاتییەکی دابێت و گوتی، ئەوەی ڕوویداوە، تەنیا هاووڵاتییەک بووراوەتەوە، پاشان هاتووەتەوە هۆش خۆی.

ھەواڵی زیاتر