حکومەتی هەرێم، لە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و هاوبەشانی ئاودا، گۆڕانكاری لە چۆنیەتیی لێخۆشبوونی 20%ی قەرزی ئاو كراوە.
ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند: “لە لێخۆشبوونی قەرزی ئاودا گۆڕانكارییەك كراوە، پێشتر كە لێخۆشبوو‌ن دەكرا، پێویست بوو هاووڵاتی ئەو قەرزەی لەسەری بوو، هەمووی بە یەك جار بداتەوە، بەڵام ئێستا بەپێی توانای هاووڵاتییەكەیە، بۆ نموونە، كەسەكە یەك ملیۆن قەرزارە، بەڵام 250 هەزار دینار دەدات، ئەوا 20% لەو بڕە لێخۆشبوونی بۆ دەكرێت.”
ئاماژەی بەوەش دا: “كەسێك 200 هەزار دینار قەرزار بێت و توانای 100 هەزاری هەبێت، ئەوكاتە 80 هەزار دینار دەدات و 100 هەزار دینارەكەی دیكەشی لەسەر دەمێنێتەوە.”
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی شارەوانی جەختی كردەوە، دوابه‌دوای داواكارییه‌كی زۆری هاووڵاتیان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی ئاو، بۆ رێكخستنی چۆنیەتیی لێخۆشبوو‌ن، بڕیار درا هه‌ر بڕێك بگرێته‌وه، كه هاووڵاتیان ده‌توانن له كۆی گشتیی قه‌رزه‌كانیان بیده‌نه‌وه، گوتیشی: “هه‌ر هاوبه‌شێك توانای هه‌بوو هه‌ر رێژه‌یه‌ك له قه‌رز بگێڕێته‌وه، ده‌تواندرێت بۆ ئه‌م رێژه‌یه داشكاندن بكرێت و هیچ كێشەیەك نییە، فشاریش نییە و هاووڵاتیان سەرپشكن.”
ئاری ئەحمەد روونیشی كردەوە، ئەوەی قەرزی ئاوی هەیە، بۆ سوودمەند بوون لە بڕیارە تازەکە، دەبێت سەردانی فەرمانگەکانی ئاو بکەن.