کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆڵێکی بارانبارینی بەلێزمە ئاشکرا دەکات

کەشناسی: لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمە باران و هەورەبرووسکەیە و سبەیش هەینی بەردەوام دەبێت.

رۆژی پێنجشەممە، 02-05-2024، بەشی کەشناسی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ زۆربەى کاتەکان ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ تاوە باران و هەورە برووسکە، لە دوانیوەڕۆوە کاریگەریی بەهێز دەبێت بۆ لێزمە باران لە زۆربەی ناوچەکان. 

سەبارەت کەشوهەوای سبەی هەینی کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی هەینی ئاسمان هەورى تەواو دەبێت، بارینی لێزمە باران و برووسکەی ناوبەناو لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت و پلەی گەرما 2 بۆ 4 پلە نزم دەبێتەوە. 

ھەواڵی زیاتر