پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، پیرۆزبایی لە سەرجەم کرێکارانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئەرک و ماندووبوون و ڕۆڵی دیاری كرێكارانی كوردستان لە ئاوەدانکردنەوە و پێشخستنی ئابووریی کوردستاندا بەرز دەنرخێنم.

لەم بۆنەیەدا، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پێناو باشترکردنی ژیانی کرێکاران و پاراستنی مافەکانیان، لە ڕووی تەندروستی و سەلامەتیی پیشەیی و دابینکردنی مافە یاساییەکانیان دووپات دەکەینەوە.ڕۆژی جیهانیی کرێکاران پیرۆز بێت و هیوای ژیانێکی شایستە و باشتریان بۆ دەخوازم.مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 

ھەواڵی زیاتر