دەرچووانی بەشە پزیشكییەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان دادەمەزرێن
چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان کارا دەکرێت.
بەختیار حاجی، بەڕێوەبەری گشتیی كاروباری پهیوهندییهكان و بهدواداچوون لە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا رایگەیاند، لە چەند رۆژی داهاتوودا لینکی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دانیشتووانی پارێزگاكانی رێكنهخراو له ههرێمی کوردستان کارا دەکرێت و دەرچووانی بەشە تهندروستی و پزیشکییەکان دەتوانن لە رێگەی ئەلکترۆنییەوە ناوەکانیان پێشکەش بکەن و دابمەزرێن.
بەختیار حاجی گوتیشی، لیستی ناوهكانیان لە وهزارهتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بەدەست گەیشتووە و رەوانەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیان کردووە کە ژمارەیان 2529 کەسە و دەرچووی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستانن و پارێزگاكانی رێكنهخراو له ههرێم و لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق دادەمهزرێن.