باندێکی گەورەی گزیکردنی پرسیارەکانی تاقیکردنەوەی پۆلی 12 دەستگیر دەکرێن

ئەندامانی باندەکە بەشێکیان پرسیاری تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12یان دەستکەوتووە و بەشێکی دیکەشیان لە رێگەی ئامارەکانی بلوتوس و بێتەل پرسیارەکانیان بۆ قوتابیانی نێو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە گواستووەتەوە.

نەقیب سامی حوسێن، ئەفسەر لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندووە ” لە ئەنجامی بەدواداچوون و پشکنینی ورد، توانرا چەندین گرووپی گزیکردن لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەستگیر بکرێن کە نزیکەی 16 کەس دەبن”.

 دەشڵێت “ئەو گرووپانە لە رێگەی جیاوازەوە زانیارییان بە قوتابیانی ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوە داوە، کە لە ماڵەکان ئەنجامدراوە، لە ئەنجامی پشکنینی ماڵ چەندین ئامێری ئەلیکترۆنی  و دروستکردنی پێڵاو و ماستەر کارتی ڤی ئای پی ئەو کردارەیان ئەنجامداوە”.

نەقیب سامی ئاشکراشی کردووە “لە بەرامبەردا بڕێکی زۆر لە پارەیان لە قوتابیان وەرگرتووە لەناویاندا تاوانبار هەیە حەوت ملیۆن دیناری وەرگرتووە و هەشت خوێندکاریش لەکاتی پرۆسەکە دەستگیرکراون”.

ھەواڵی زیاتر