مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧ی ٦ی ٢٠٢٣، مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی کۆ ببێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی، كۆبوونەوەكە لە بارەگای مەكتەبی سیاسیی پارتی لە پیرمام بەڕێوە دەچێت و سەرۆك بارزانی سەرۆكایەتیی دەكات.

چاوەڕوان دەكرێ لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی سیاسیی هەرێمی كوردستان و عێراق و چەند پرسێكی گرنگ و پەیوەندیدار بە خەڵكی كوردستان تاوتوێ بكرێت.

ھەواڵی زیاتر