سەرۆک بارزانی لەسەر کێشەکانی کەرکووک پەیوەندی بە سودانی دەکات

سەرۆک مەسعود بارزانی، پەیوەندی بە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، لەسەر کێشەی زەوی و زاری گوندی تۆپزاوە و تڕکەڵان لە سنووری کەرکوک قسەیان کردوە.

محەمەد کەمال، بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ڕایگەیاند: سەرۆک بارزانی داوای کردووە کۆتایی بە دەستێوەردانی سەربازی بهێنرێت لەسەر کێشەی زەوی و زاری کوردان لە ناوچە دابڕاوەکان.

بەرپرسی لقی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک ئاماژەی بەوەشدا، لەلایەن بەغداوە بەڵێنی ئەوە بە سەرۆک بارزانی دراوە، رێکارە سەربازییەکان رابگیرێن و هێز نەچێتە سەر تۆپزاوە و تڕکەڵان.

هەروەها بەڵێنی ئەوەش بە سەرۆک بارزانی دراوە کە بڕیاری دروستکردنی کۆمەڵگای نیشتەجێبوون لە ناوچەی تڕکەڵان بۆ ئەفسەرانی سوپای عێراق، رابگیرێت.

ھەواڵی زیاتر