کامێراکانی چاودێری سەرپێچیی بەکارهێنانی مۆبایل دەگرن

لە سبەی 1ـی ئایارەوە لەنێو شاری هەولێر هەرکەسێک پشوتێنی سەلامەتی نەبەستێت، یان مۆبایل بەکاربهێنێت لە کامێراکانی نێو شارەوە تۆمار دەکرێت و سزا دەدرێت.

ماوەیەکە لە بەشێکی هەولێر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی خاڵ بۆ خاڵ (پۆینت تو پۆینت) دانراوە و کاری پێدەکرێت؛ فازڵ حاجی گوتی، نەوەک تەنیا ئەو کامێرایانە، بەڵکو هەموو کامێراکانی هاتووچۆ لە هەولێر سەرپێچیی نەبەستنی پشتوێنی سەلامەتی و بەکارهێنانی مۆبایل تۆمار دەکەن.

گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سزا مادییەکان بۆ سەرپێچییەکانی هاتووچۆ جیاوازن، بۆ نموونە کەسێک لەکاتی شۆفێریدا مۆبایل بەکاربهێنێت بە 40 هەزار دینار سزا دەدرێت”.

ھەواڵی زیاتر