هەشت کەس لە عێراق لەسێدارە دەدرێن

دادگای رەسافەی بەغدا سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت تاوانباردا سەپاند کە بە راکێشانی زیندانییەکانی نێو زیندانەکانی داعش تۆمەتبار کرابوون.

رۆژی سێشەممە 2023/4/18 دەسەڵاتی دادوەری عێراق رایگەیاند، دادگای تاوانی رەسافە سزای لەسێدارەدانی بەسەر هەشت کەسدا سەپاندووە، کە لە بەشی چاکسازی عێراقی، زیندانی تاجی و زیندانی کیفل و زیندانی کەرخ، زیندانن، بەهۆی ئەوەی بەیەکەوە پەیوەندیان کردووە بە زیندانیانی داعشەوە بۆ پێکهێنانەوە و پلاندانان بۆ هەڵهاتن لە زیندانەکان و دروست کردنەوەی هەیکەلیەتی رێکخراوەکە.

راشیگەیاند: “تاوانبارەکان دانیان بەوەدا نا کە رێنماییان وەرگرتووە بۆ دووبارە رێکخستنەوەی داعش لەناو زیندانەکاندا، هەروەها راکێشانی زیندانییەکان و دامەزراندنی میر و فەرماندەکان و بەستنەوەیان بە رێکخراوی داعش، ئەمەش دوای ئازادکردنیان لە زیندانەکان.”

ئەوەشی خستەڕوو، “دادگا بڕیارەکەی بەپێی ماددەی چوارەم و ماددەی دووەم 3ی یاسای دژە تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005 دەرکردووە.”

ھەواڵی زیاتر