وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە مووچەی مانگی ٣ی سێ وەزارەت دابەشدەکرێت.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ سێشەممە ١٨-٤-٢٠٢٣، مووچەی وەزارەتەکانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و شارەوانی و گەشتوگوزار دابەشدەکرێت.