کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی ڕۆژی یەکشەممە 2023/3/12 قازانجی راگەیاند کە 161.1 ملیار دۆلاری بوو بۆ ساڵی 2022، ئەمەش بە بەراورد بە ساڵی پێشوو بە ڕێژەی 46% زیادی کردووە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و بەرزبوونەوەی قەبارەی فرۆشتن.
ئەم قازانجە کە نزیکەی سێ ئەوەندەی قازانجەکانی 56 ملیار دۆلاری کۆمپانیای ئێکسۆنە، دوای ڕاپۆرتە هاوشێوەکانی مانگی شوباتی هاوتا نێودەوڵەتییەکانی وەک بی پی و شێڵ و شیڤرۆن کە زۆربەیان قازانجی ژمارەیەکی پێوانەیییان بۆ ساڵی ڕابردوو تۆمارکردووە.
نرخی نەوت لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، ئەمەش بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا وە.
ئەمین ئێچ ناسر بەڕێوەبەری جێبەجێکار و سەرۆکی کۆمپانیای ئارامکۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی: “بە سەرنجدان بەوەی کە پێشبینی دەکەین نەوت و گاز بۆ داهاتوویەکی نزیک بە پێویست بمێنێتەوە.”
ناسر وتی بۆ چارەسەرکردنی ئەو تەحەددایانە، کۆمپانیاکە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای نوێی کەم کاربۆن دەکات کە توانای بەدەستهێنانی کەمکردنەوەی زیاتری دەردانی گازی ژەهراوی هەیە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، پلانی بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بۆ 13 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا تا ساڵی 2027 لە ڕێڕەوی خۆیدایە.
خەرجییە سەرمایەییەکانی کۆمپانیای ئارامکۆ لە ساڵی ٢٠٢٢دا بە ڕێژەی ١٨% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ٣٧.٦ ملیار دۆلار و کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکات خەرجییەکانی ئەمساڵ نزیکەی ٤٥.٠ ملیار دۆلار بۆ ٥٥.٠ ملیار دۆلار بێت بە وەبەرهێنانی دەرەکیشەوە.
کۆمپانیای ئارامکۆ بۆ چارەکی چوارەم پاداشتی بە بڕی 19.5 ملیار دۆلار ڕاگەیاند، کە بە بەراورد بە چارەکی پێشوو بە ڕێژەی 4% زیادی کردووە.
هەروەها دەستەی کارگێڕییەکەی پێشنیاری دەرکردنی پشکی بۆنوسی کردووە، خاوەن پشکەکانی شایستە بۆ هەر ١٠ پشکێک کە خاوەندارێتی دەکەن یەک پشک وەردەگرن.
لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا نرخی نەوت بەرزبووەوە، بەهۆی ئەو لەشکرکێشیەی ڕووسیا کردیە سەر ئۆکرانیا، نرخی نەوتی خاوی نێودەوڵەتی برێنت گەیشتە 139.13 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە بەرزترین ئاستی لە ساڵی 2008ەوە تۆمارکرد، لە نیوەی دووەمی ساڵی 2022دا نرخەکان بە خێرایی نزمبوونەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوودی بانکە ناوەندییەکان و نیگەرانییەکانیان لە پاشەکشەی ئابووریدا زیادکرد.
هاوپەیمانی بەرهەمهێنەرانی ئۆپێک+ بە سەرۆکایەتی سعودیە، ساڵی ڕابردوو ڕێککەوتن لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمی بەرهەمهێنانی 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا لە مانگی نۆڤەمبەرەوە تا کۆتایی ساڵی 2023 بۆ پاڵپشتیکردنی بازاڕ.
بڕیارەکە ڕەخنەی زۆری ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ڕۆژئاوای لێکەوتەوە بەڵام لەو کاتەوە داینامیکی بازاڕەکان دەریخستووە کە کەمکردنەوەکان وریایانە و نرخی نەوت لە نزیک ٨٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە بەرزترین ئاستی لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە سەرووی ١٠٠ دۆلارەوە بووە.