بە بڕیاری سەرۆکی زانکۆی کەرکووک، چالاکیی هونەری و پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی لە کۆلێژەکان قەدەغەکرا و رێگە بە چوونە ژوورەی رۆژنامەوانان نەدرا.
بۆ رێگریکردن لە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی، ژمارەیەکی زۆری کارمەندی ئەمنی لەنێو کۆلێژەکان بڵاوەیان پێکرابوو، هەر کەسێک جلوبەرگی نەتەوەیی لەبەردا بووبێت لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرا.