مه‌سرور بارزانی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی دیكه‌ی كرده‌وه‌

مەسرور بارزانی له‌ هه‌ولێر دووه‌مین نه‌خۆشخانه‌ی كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 7/3/2021، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری هەولێر، (نەخۆشخانەی دوكتۆر دەخیل)ی کردەوە .

سەرۆکی حکومەت دوای ئەوەی لەلایەن خاوەن و بەڕێوەبەری گشتی نەخۆشخانەکە د.خیل سەعید و کارمەندانەوە پێشوازیی لێکرا، بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە، کە یەکێکە لەو نەخۆشخانانەی پڕۆژەی ( هەژماری من ) و سیستەمی پارەدانی دیجیتاڵی تێدا جێبەجێ دەکرێت.

هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر، مەسرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن و چاودێریی چڕی منداڵانی كرده‌وه‌، كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی شێخ باز، دروست كرابوو.

ھەواڵی زیاتر