قاچاغچییەكی دۆلار لە عێراق دەستگیر کرا


وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند كە قاچاغچییەك بە 162 ھەزار دۆلارەوە لە پارێزگای نەینەوا لە باكووری ئەو وڵاتە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیر كرا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە كە ھێزەكانی پۆلیسی پارێزگای نەینەوا لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا، كەسێكیان دەستگیركردووە كە ھەوڵیدابوو، دۆلاری ئەمریكی بە قاچاغ بباتە دەرەوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاندووە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دەست بەسەر 162 ھەزار دۆلاری ئەمریكیدا گیراوە.

ھەواڵی زیاتر