ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌

ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه‌

ڕونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تایبەتە بە پاداشتی خانەنشینی

بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی خۆیان خانەنشین کردووە مافی گەڕانەوەیان بۆ کار نییەو ناتوانن بگەڕێنەوە سەرکار.

گشتاندنی دارایی ژمارە ( ٢٠ ) تەنها ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە کە گەڕاونەتەوە سەرکارو دووبارە خانەنشین بونەتەوە، واتە گەڕانەوە بۆ سەر کار ناگرێتەوە.

بەپێی یاسا بەرکارەکان و یاسای چاکسازی ئەو فەرمانبەرانەی بەپێی یاسا واتە تەواوکردنی تەمەنی خانەنشینی یان خۆیان خانەنشین بوون یان بە هۆکاری تەندروستی مافی گەڕانەوەیان بۆ سەر کار نامێنێت.

گشتاندنی دارایی ژمارە (٢٠) تەنها ئەو خانەنشینانە ئەگرێتەوە کە خانەنشین بوون و گەڕاونەتەوە سەرکار و دووبارە خانەنشین بوونەتەوە سوودمەند ئەبن لە پاداشتی خانەنشینی ساڵە زیادەکانی خزمەتکردنیان.

ھەواڵی زیاتر