مەسرور بارزانی بڕیاری خەرجکردنی نزیکەی سێ ملیار دیناری دەرکرد

ئەمڕۆ دووشەممە 27/2/2023، ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردنی نزیکەی سێ ملیار دینار بۆ چارەسەرکردنی کێشەى کەمئاوی لە شاری هەولێر.

پارێزگاری هەولیر ئاماژەی نبەوەش داوە: لە بەردەوامیی گرنگیدان بە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی کەمیی ئاوی خواردنەوە و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی لە شاری ھەولێر، ڕەزامەندیی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی دوو ملیار و 878 ملیۆن دینار بۆ لێدانی 40 بیری ئاوی خواردنەوە.

ھەواڵی زیاتر