وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق رایدەگهنێت، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی خێزانەکان بۆ مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یه و دابه‌ش ده‌كرێت.
لوما هاشم ئه‌لموسه‌وی، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای گشتیی بازرگانی خۆراك له وه‌زاره‌تی بازرگانی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، سه‌به‌ته‌ی خۆراكی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئاماده‌یه، ده‌شڵێت، پێنج رۆژ پێش هاتنی ئه‌و مانگه ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌به‌ته خۆراكه‌كه‌ی مانگی ره‌مه‌زان وه‌كو مانگه‌كانی دیكه‌یه، ته‌نها هه‌ندێك پێشنیاز هه‌یه بۆ زیادكردنی مریشك و هێلكه.
به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی كۆمپانیای گشتیی بازرگانی روونیشیكرده‌وه: بۆ زیادكردنی به‌شه خۆراك پێویستمان به ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌یه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، دابه‌شكردنی سهیهتهی خۆراكی مانگانه، كاریگه‌رییه‌كی گه‌روه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر نرخی خۆراك له بازاڕه‌كان.