به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووە” ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت به مه‌به‌ستی واسته و واسته‌كاری سه‌ردانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره بكه‌ن كه به هیچ جۆرێك سه‌ردانییان نه‌كه‌ن چونكه به‌ر له ئێستا و ته‌ناته‌ت ئه‌مساڵیش هیچ كه‌سێك كه ناوی له تیروپشك نه‌بێت به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ناكات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، پڕۆسه‌ی حه‌ج پرۆسه‌یه‌كی ئایینیه و رێگه‌پێدراو نییه هیچ كه‌سێك كه به‌واسته فه‌ریزه‌ی حه‌ج به‌ده‌ستبهێنێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره ده‌شڵێت” ئه‌مساڵ ناوی نوێ بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمارناكرێت و ئه‌وانه‌ی ئه‌مساڵ به‌شداری پرۆسه‌ی حه‌ج ده‌كه‌ن ئه‌وانه‌ن كه پارساڵ به‌هۆی رێككاره‌كانی په‌تای كۆرۆنا و زۆری ته‌مه‌نیان یان به‌رنه‌كه‌وتنیان به‌هۆی ریزبه‌ندی و هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ساڵانی پێشوتر ناویان به یه‌ده‌گ ده‌رچووه”.