شەڕی ناوخۆیی لەناو یەکێتی دروست بوو

هێزێکی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی هەڵدەکوتنە سەر ماڵی پێشمەرگەیەکی دێرینی ئەو حزبە.

بەختیار کاوانی، پێشمەرگەی کۆنی یەکێتی لە فەیسبوک نووسیویەتی “هێزێکی یەکێتی لە قەیوان ستی لە سلێمانی هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵەکەی کە ژن و منداڵێکی لەماڵەوە بوون”.

دەڵێ: سەلامەتی ژیانی خێزانەکەم لە ئەستۆی قوباد تاڵەبانیە.

هەروەها بەپێی زانیاریەکان، لەناو هێزەکانی کۆماندۆی یەکێتی شەڕ دروستبووە و چەند کەسێک برینداربوون. بەڵام تا ئێستا ئەوە پشتڕات نەکراوەتەوە.

ھەواڵی زیاتر