بردنەدەرەوەی پارەی کاش لە دەروازەکان قەدەغە دەکرێت

لە راگەیێندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی ئیبراهیم خەلیل کە هەرێمی کوردستان بە تورکیا و باکووری کوردستان دەبەستێتەوە رایگەیاند، بەگوێرەی دوایین رێونێنی، گواستنەوەی پارەی کاش لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ تورکیا راگیراوە.

هەر ئەمڕۆ شەممە، شاخەوان بەکر، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ کە هەرێمی کوردستان بە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەبەستێتەوە ڕایگەیەناند: “ئێمەش رێنوێنیمان بۆ هاتووە کە نابێت رێگە بدرێت دۆلاری کاش ببرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و بە دەروازەکەدا تێپەڕێت”.

ڕاشیگەیاند: “لەم رێنوێنییەدا روون نەکراوەتەوە کە گەشتیار دەتوانێت پارەی کاشی پێبێت یان نا، رۆژانی دواتر روون دەبێتەوە بڕیارەکە چۆن دەبێت”.

پێش ئەو ڕێنماییانە، هەر گەشتیارێک سەردانی وڵاتانی ئێران و تورکیای کردبێت ئازادبووە کە 10 هەزار دۆلاری کاشی پێبێت.

ھەواڵی زیاتر