ئاگادارییەک لە پارێزگاى هەولێرەوە

داوا لە هەرکەس و لایەن و گروپ و خێرخوازێک دەکەین، ئەوانەی دەیانەوێت دەستى یارمەتى و کۆمەک بۆ قوربانیان و لێقەوماوان و زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە وێرانکەرەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سوریا و باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان درێژبکەن، دەتوانن لەڕێگەى ژمارە حسابی (508)ی بانکى منارە هاوکارى و کۆمەک و یارمەتییەکانیان بگەێنن، یاخود کەل و پەلی وەک (جل و بەرگی زستانەی منداڵان و گەوران، خێمە، بەتانی، سۆپا، کیسەخەو، مولیدە، ڕوناککەرەوەی دەستی، خۆراک و پێداویستی تر) بگەێنن بە (کەمپینی هەولێر) لە سنووری پارێزگای هەولێر، بۆ ئەم شوێنانەی لاى خوارەوە:-

  • لە سەنتەرى شارى هەولێر، (بەردەم پارکی شانەدەر)
  • قەزایی دەشتى هەولیر، (بنکەى مەشقى پیشەیی سەنتەرى بنەسڵاوە).
  • قەزایی عەنکاوە، (یانەى ئەکاد، یانەى لاوانى کۆمەڵایەتى، کۆمەڵەى مارعۆدا، منتدى الصائبیه و المندائیین).
  • قەزایی شەقڵاوە، (هۆڵى شەهید ئەحمەد ڕۆژبەیانى).
  • قەزایی پیرمام، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى پیرمام).
  • قەزایی خەبات، (ناوەندى وەرزش و لاوان).
  • قەزایی مەخموور، (کۆگاى شارەوانى لەناو شارەوانى مەخموور).
  • بەڕێوەبەرایەتی ناحیەى کەورگۆسک،
  • ناحیەى ڕزگارى، (بینایەى تەنیشت ناحییە).
  • بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى دارەشەکران.
  • بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى هیران.
  • ناحیەى دارەتوو، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحییە).
  • ناحییەى کەندێناوە، (کۆگاى شارەوانى دیبەگە).
  • ناحیە بەحرکە، (لاوانى بەحرکە).
  • ناحیەى قوشتەپە، (هۆڵى بۆنەکان بەرامبەر ناحییە).
  • ناحیەى گوێڕ، (کۆگاى شارەوانى تەنیشت ناحییە).
  • ناحیەى هەریر، (بەڕێوەبەرایەتى شەهیدان و ئەنفالکراوان).
  • ناحیەى باسرمە، (هۆڵى حەسەن سیساوە تەنیشت ناحیە).
  • ناحیەى بالیسان، (هۆڵى بۆنەکان تەنیشت ناحیە).
  • بەڕێوەبەرایەتی ناحییەى شەمامک.
  • ناحیەى کەسنەزان، (سەنتەرى ڕۆشنبیرى کەسنەزان).
  • شاویس، (هۆڵى مزگەوتى گەورە).
  • مەلا ئۆمەر، (هۆڵى مزگەوتى شێمە هارون).

ڕاگەیاندنى پارێزگاى هەولێر
2023.2.9

ھەواڵی زیاتر