سێ تۆمەتبار دەستگیركران 

مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵ سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە بڕێکی زۆر پارەیان دزی بوو.

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە بڕی ٤٠ ملیۆن دینارو ٦٥٠٠ دۆلاری ئەمریکی لێدزراوە، هێزەكانی پۆلیسی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێكردوو پاش وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا سێ تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەھێشتنی تاوانی چەمچەماڵەوە دەستگیربکرێن.

لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا توانرا دەستبگیرێت بەسەر بەشێک لەو پارەیەدا کە تۆمەتبارەکان دزیبوویان.

لەئێستادا تۆمەتباران ( م، ج، س لەدایكبووی ٢٠٠٨ و ب، ق، م لەدایكبووی ٢٠٠٣ و ن، ج، ک لەدایکبووی ٢٠٠٦) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان

ھەواڵی زیاتر