ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی خۆپارێزی لە بومەلەرزە کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨ـی شووباتی ٢٠٢٣، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا گفتوگۆی چەند تەوەرێک دەکات.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا ڕاپۆڕتێک سەبارەت بە روودانی دوایین بوومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان و ڕێوشوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و یارمەتیدانی هەردوو وڵاتی دراوسێ (سوریا و تورکیا) دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە تاوتوێ و پەسندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای “بەرکارکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی شووشتنەوەی مایە و مایەدارکردنی تیرۆری فیدراڵی” لە هەرێمی کوردستان و “پەیڕەوی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا”.

ڕای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای دادگای باڵای ئیتیحادی لە بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٨ـی شووباتی ٢٠٢٣

ھەواڵی زیاتر