وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: هەناردەکردنی نەوت لە رێگەی تورکیاوە دەستیپێکردەوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە بۆری هەرێم-تورکیا دەستی پێکردەوە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 07-02-2023 وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد” کاتژمێر ٩:٤٥ى ئەمشەو رێککەوتی 7ی شوبات، هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کورستان لە بۆری هەرێم – تورکیا دەستی پێکردەوە، دوای ئەوەی لەبەرەبەیانی 6ی شوباتی ئەم مانگە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی هەردوو وڵاتی تورکیا و سووریای گرتەوە هەناردەکردنی نەوت لە بەندەرەکانی تورکیا راگیرا”.

ھەواڵی زیاتر