نیوەی دانیشتوانی ناوچەیەكی كوردستان بێسەروشوێنن

فاتیمە شاهین، سەرۆكی شارەوانیی دیلۆک لە باكووری كوردستان، رایگەیاند، لە ناوچەیەكی سەر بە دیلۆک کە ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 60 هەزار كەسە، نیوەیان بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەوە ونن.

فاتیمە شاهین راشیگەیاند، نازانین چارەنووسیان چی بەسەر هاتووە.
فاتیمە شاهین زیاتر دەڵێت: ”لەناو ئازارێكی زۆر گەورەداین، ڕێگاكانی هاتن بۆ دیلۆک هەموویان داخراون، چونكە بەشێكیان داڕووخاون و پێویستمان بە هاوكاریی بەپەلە هەیە، وەكوو خۆراك و ئاو و بەتانی و چادر، چونكە یەك ملیۆن كەس شەوانە لەسەر شەقامەكاندا دەخەون و لەبەر سەرما حاڵیان پەرێشانە، لە هەموو تەمەنم كارەساتێكی وەكوو ئەوەی ئێستام نەبینیوە.”
شاهین ناوی ئەو ناوچەیەی ئاشکرا نەکرد كە نیوەی دانیشتوانەكەی ونن، تەنیا وتی: سەر بە دیلۆک (عەنتاب)ـە.

ھەواڵی زیاتر