فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماری نوێی گیانلەدەستدان و بریندارانی بوومەلەرزەکەی راگەیاند و گوتی، تاوەکو ئێستا 1651 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 11 هەزار و 119 کەسیش برینداربوون.
هاوکات خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، لە رێگەی سوپاوە هەوڵی دابینکردنی پێداویستییەکان دەدەن و لە زۆربەی ناوچەکان بە هەزاران سەرباز بۆ پێشکێشکردنی هاوکارییەکان ئامادەن.