ئه‌مرۆ هێزی دژه‌تیرۆری یه‌كێتی له‌شاری كۆیه ده‌ستیان كرد به ناونوسینی ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ریزه‌كانی دژه‌تیرۆردا خزمه‌ت بكه‌ن ، له‌كاتی ناونوسیندا ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕ و پێكدادان دروست ده‌بێت ، سه‌رده‌كێشێت بۆ شه‌ڕه ته‌قه ، له‌ئه‌نجامدا كارمه‌ندێكی دژه‌تیرۆر بریندار ده‌بێت .
بەپێی زانیاریەکان، هێزی دژه‌تیرۆریش كه‌سێك كه كوڕی پیشمه‌رگه‌یه‌كی دێرینی یه‌كێتیه به‌برینداری ده‌رفێنن و ده‌یبه‌نه باره‌گای دژه‌تیرۆر له‌كۆیه ، كه‌سوكاره‌كه‌ی به‌مه ده‌زانن ده‌یان كه‌س كۆده‌بنه‌وه و به كڵاشنكۆف و بیكه‌یسی و ئاربیجی گه‌مارۆی باره‌گاكه‌ی دژه‌تیرۆر ده‌ده‌ن ، داواده‌كه‌ن به‌زوویی كوڕه‌كه‌یان ئازاد بكه‌ن ئه‌گینا ته‌واوی ئه‌ندامانی دژه‌تیرۆر ده‌كوژن .
هێزه‌كه‌ی دژه‌تیرۆر هه‌وڵده‌ده‌ن به دزیه‌وه گه‌نجه‌كه له كۆیه ده‌ربكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه سلێمانی به‌ڵام كه‌سوكاری ئه‌و گه‌نجه به‌مه ده‌زانن و له رێگه گه‌مارۆی هێزەكه‌ی دژه‌تیرۆر ده‌ده‌ن و كوڕه‌كه‌یان له‌ده‌ست دژه‌تیرۆر ده‌رده‌هێنن و ئازادی ده‌كه‌ن .