ئەمریکا باڵۆنە “چینی”یەکەی خستە خوارەوە

ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەو باڵۆنەی خستە خوارەوە کە گوایە چین بۆ سیخوڕیکردن ناردوویەتی بۆ ئاسمانی ئەمریکا.

پێش ئەوەی بیخەنە خوارەوە، جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، کە ئەمریکا چارەی ئەو باڵۆنە دەکات کە لە زەریای ئەتڵەسییە و ئەمشەو لەسەر ئاسمانی ویلایەتی کارۆلینای باکوور دەرکەوتووە.

پێنتاگۆن رۆژی هەینی رایگەیاند کە باڵۆنەکە بەرەو رۆژهەڵات بە ئاسمانی نێوەڕاستی ئەمریکادا دەڕوات و ئاماژەی بەوەشکرد کە بە هۆکاری سەلامەتی، باڵۆنەکە ناخرێتە خوارەوە.

دوای دوودڵی سەرەتایی، پەکین دانی بەوەدا نا کە خاوەندارێتی باڵۆنەکە دەکات و رایگەیاند، بەهۆی باوە لە رێڕەوەکەی دوورکەوتووەتەوە.

لە راگەیێندراوەکەیدا هاتووە: “ئەو باڵۆنە مەدەنییە و بۆ لێکۆڵینەوە بەکاردەهێندرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی بۆ مەبەستی کەشناسی”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لایەنی چینی نیگەرانە لە چوونە ناوەوەی نەخوازراوی ئەو باڵۆنە بۆ ئاسمانی ئەمریکا بەهۆی هێزی سرووشتەوە”.

ھەواڵی زیاتر