كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە بەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی بڕیاریدا، پشت بەست بە بڕیارێكی دادگای سلێمانی، دادگای هەولێریش لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیەوە.
سەرچاوەیەكی باڵای یەكێتی رایگەیاند دوێنێ ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق لەبەرژەوەندی بافڵ تاڵەبانی و لە دژی سكاڵاكەی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا، ئەندامانی ئەنجومەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق سكاڵاو داواكاریەكانی لاهور شێخ جەنگیان رەتكردووەتەوە سەبارەت بە ناپەیڕەوی و نایاسایی بڕیارەكانی بافڵ تاڵەبانی.
سەرچاوەیەكی نزیك لە لاهور شێخ جەنگی رایگەیاند: بڕیارەكەی كۆمسیۆنی بەغداد لەژێر فشارێكی توند و هەوڵێكی توندی بافڵ تاڵەبانی بووە، بڕیارەكە تانەی لێدەدرێت، چونكە ئەو بڕیارە پشتی بە بڕیارێكی دادگای سلێمانی بەستووە، دادگای سلێمانی پشتی بە نوسراوێكی ساختەی بەڕێوەبەرێكی سەربە وەزارەتی ناوخۆ بەستووە، ئێستا دادگای هەولێر بڕیاریدا كە ئەو نوسراوە ساختەیە، دادگاكە لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە كە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیە.
دادگای هەولێر نوسراوێكی كردووە بۆ كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و لەوێ تەسدیق كراوەو دادگای هەولێر لە بەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی بڕیاریداوە كە یەكێتی بەناوی “بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی)یەوەیە و لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتیە.
ژێدەر
درەو