شەوی رابردوو هێزێكی ئه‌منی یه‌كێتی هه‌ڵده‌كوتنه‌سه‌ر شوێنی مانه‌وه‌ی (ئاكۆ نامیق نه‌ورۆڵی) و ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شەوی رابردوو ھێزێکی ئه‌منی یه‌کێتی، رێکخەری کاروبارەکانی لاھور شێخ جەنگی لە ھەڵەبجە دەستگیرکردووه و تاوه‌كو ئێستا چاره‌نووسی دیارنییه.
ناوبراو کەسێکی نزیک لە لاهور شێخ جەنگی بووە و پێشتر دانیشتووی هه‌ڵه‌بجه بووه، به‌هۆی ههڕهشهلێكردنهوه ماڵه‌كه‌ی چۆڵکردووە و چووه‌تە ماڵی خزمە نزیکەکانی، بەڵام شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن دژەتیرۆری یەکێتییه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و ده‌ستگیرده‌كرێت.
تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سنووری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌باره‌ی هۆكاری ده‌ستگیركردنی ئاكۆ نامیق نه‌ورۆڵی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه.
K24