مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بانکی ناوەندی بە تەنها لە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرپرس نییە، بەڵکو ئەوە بابەتی گفتوگۆی نیوان حکومەت و بانکی ناوەندییە.
وتیشی، “دوو بۆ سێ مانگ بەسە تا تەنگەژەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و دەرەنجامەکانی کەم بکەنەوە. سیناریۆی یەکەمیش بۆ چارەسەر ئەوەیە کە پارێزگاری لە نرخێکی پەسەندکراو و جێگیربکرێت کە نزیک بێت لە نرخی رەسمییەوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، داهاتی نەوتی عێراق دەچێتە سندوقێکی پارێزراوەوە کە کراوەیە بۆ بانکی ناوەندی، وتیشی یەدەگی نەختینەی بانکی ناوەندی زیاترە لە ١٠٠ ملیار دۆلار، ئەوەشلە مێژووی عێراقدا لە بەرزترین ئاستیدایە