ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگەی لیژنه‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر رێكخستنه‌وه و كاری داهات ده‌كات تا له پڕۆژه‌كاندا خه‌رج بكرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 24ی كانوونی دووه‌م، وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن بڵاوی كرده‌وه، کە دانا عه‌بدولكه‌ریم وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن، له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كان كۆ بووه‌ته‌وه.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان وه‌زاره‌ت و لیژنه‌كه كه به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یان كردبوو، گفتوگۆی چڕ و ورد له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی رێكخستنه‌وه و زیادكردنی داهاته‌كان و راپۆرتی وه‌زاره‌ت له‌وباره‌یه‌وه كرا، به‌ئامانجی زیادكردنی داهاتی حكوومه‌ت و به‌كارهێنانه‌وه‌ی له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتییان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، کە هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه وه‌زاره‌تێكی ئه‌نجامده‌ری خزمه‌تگوزاری و ژێرخانی خزمه‌تگوزارییه و دامه‌زراوه‌یه‌كه خه‌رجیی زۆرتره له داهات، به‌ڵام له‌سه‌ر بنه‌مای ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت و هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ رێنوێنییه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، هه‌وڵی زیادكردن و جۆراوجۆركردنی داهاته‌كانی داوه.
دووپاتیشی كرده‌وه، کە له‌سه‌ر كاراكردنه‌وه‌ی سندووقی رێگه‌وبان كه رۆڵی گرنگی ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی داھات و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كانی رێگه‌وبان له سه‌رانسه‌ری ھه‌رێمی كوردستان.