رۆزماری دی کارلۆ گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ سێشەممە 24/1/2023، سەفین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازی لە خاتوو رۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و بونیادی ئاشتی و خاتوو جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی ئۆفیسی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق کرد.

لە رێوڕەسمی پێشوازییەکەدا بەرپرسی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێم ئامادەبوو.

وا بڕیارە تۆزماری دی کارلۆ یاریدەدەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سیاسی و ئاشتی لە ماوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوە ئەنجام بدات.

ھەواڵی زیاتر