باندێکی دزیکردن لە سلێمانی دەستگیرکران

دەقی راگەیەندراوەکە:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی باندێکی ( ٧ ) کەسی دزیکردن دەستگیردەکات و ئۆتۆمبێلێکی دزراو دەگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/١٥ لەناوشاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری ( تۆیۆتا هایلوکس ) دەدزرێت ، دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ئاگاداردەکرێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی وورد دەکرێت بۆ دۆزینەوەی سەرەداوی ڕووداوەکە و تاوانباران دەستنیشان دەکرێن .
هێزەکانمان بەفەرمانی دادوەر لە ڕۆژی ٢٠٢٣/١/٢١ لە ناو شاری سلێمانی و قەزای سەیدسادق توانیان سەرجەم ئەندامانی باندەکە کە پێکهاتبوون لە ( ٧ ) کەس دستگیرکران بە ناوەکانی
( ش ، م ، ح ) ، ( م ، ع ، م ) ، ( د ، ع ، م ) ، ( پ ، ر ، ع )
( ك ، ر ، ع ) ، ( ك ، ئ ، م ) ، ( ر ، ه ، س ) .
لەکاتی ئەنجامدانی دزیەکە جل و بەرگی سەربازی و پلەی ئەفسەری و چەکیان بەکارهێنابوو .

باندەکە پێشینەی چەند تاوانێکی تری دزیان هەبووە ،
جگە لە دزینی ئۆتۆمبێلەکە هەستاون بە گۆڕینی
تابلۆ و شێوەی دەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە و شاردنەوەی لە گەراجێکدا .
پاش دەستگیرکردنیان و دەستگرتن بەسەر ئۆتۆمبێلەکە،
سەرجەم ئەندامانی باندەکە ڕووبەڕوی یاسا کرانەوە و
پاش کۆتایی هاتنی ڕێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە دەگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەنەکەی .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەرەڕای ئەرک و فەرمانەکانی پەیوەست بە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی ، داوا لە سەرجەم هاوڵاتیان دەکات لەکاتی بونی ڕووداوی دزینی ( ئۆتۆمبێلەکانیان )دا بەزوترین کات
پەیوەندی بکەن بە ژمارە { ١٠٦ } هێڵی گەرمی ئاسایش .

_ لێرەوە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرجەم هاوڵاتیانی پارێزگای سلێمانی دەکەین کە هەمیشە هاوکارمان بوون لە دابینکردنی ئاسایش و ئارامی .

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
٢٠٢٣/١/٢٣

ھەواڵی زیاتر