ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە” لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری ئەو بەرزە پاڵەپەستۆیەی لەسەر باکوری ناوچەکە جێگیربووە کەشی ھەرێم بە درێژای ئەم ھەفتەیە بە سەقامگیری ئەمێنێتەوە، وە لە سبەی ئێوارەوە لە ئەنجامی ھاتنی بارستە ھەوایەکی سارد و وشکی سیبیریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی وڵاتی ئێران و رۆژھەڵاتی کوردستان بایەکی وشک و سارد ناوچە شاخاوییەکانی رۆژھەڵات و باکوری رۆژھەڵاتی ھەرێم ئەگرێتەوە بەھۆیەوە پلەکانی گەرما تا کۆتای ئەم ھەفتە لە ناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر بەرێژەی ٢ تا ٥ پلە نزمبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێت”.
دەشڵێت” خێرایی با ناوبەناو لەگەڵیدا چالاک ئەبێت بە خێرای ١٥ تا ٣٥ کم/س، لە تەواوی ناوچەکانی دیکەی ھەرێمدا پلەکانی گەرما ١ بۆ ٢ پلە نزمدەبنەوە و رۆژی پێنجشەمە ٢٦-١-٢٠٢٣ کۆتای بە کاریگەری ئەم وشکە سەرمایە دێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، لە سەرەتای ھەفتەی ئایندەوە کاریگەری شەپۆلێکی چالاکی بارانبارین لە دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر تەواوی ناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە ئەگەر ھەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامی ھەبێت.