بافڵ تاڵەبانی وەهاب هەڵەبجەیی لە یەکێتی دەرکرد؟

هەواڵی دوور خستنەوەی وەهاب هەڵەبجەیی لە لایەن بافل تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بڵاو بۆتەوە و دەزگا فەرمییەكانی یەكێتیش هیچ روونكردنەوەیەكیان لەمبارەوە نەداوە.

سالار تاڵەبانی كەسی نزیكی بنەماڵەی تاڵەبانی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی هەواڵەكەی بڵاو كردۆتەوە و بۆ بافل تالەبانی نووسیوە ” دەستخۆش ئامۆزا بۆ ئەو بڕیارە بوێرانەی دات بە دورخستنەوەی وەهاب هەڵەبجەیی لە یەكێتیی”.

سالار تاڵەبانی زیاتر نووسیویەتی ” خۆزگە پێش هەڕەشە و گوڕەشەكانی برێت مەكگۆرك و هاوپەیمانان و پێش هاتنی لیژنەی ئێف بی ئای ئەمەریكی بۆ لێكۆڵینەوە لە كوشتنی هاوكار جاف بڕیاری دورخستنەوەی وهاب هەڵەبجەی و ئامادەی ڕێككەوتنی بێ مەرج بەوەرەقەی سپی لەگەڵ پارتی ئەدا”.

روونی كردووەتەوە” ئێستە لە كلكی ڕوخان گەڕاینەوە بەس هێشتا دیار نیە چیمان بەسەر دێ ئەمە نەتیجەی هاوپەیمانیمانە لەگەڵ قەیس خەزعەلی و ڕەوانەكردنی دۆلار بۆ ئێران و بەرگریكردن لە وەهاب هەڵەبجەی و دەركردنی لیوا چەتۆ و نەزانی خۆمان و هەڕەشەی كشانەوەیە لە حكوومەتی هەرێم”.

دوای سەردانەکەی مەکگۆرک بۆ هەولێر، بافڵ تاڵەبانی ئامادەیی بۆ کۆبوونەوە نیشاندا و دەگوترێ بە فشاری مەکگۆرک بووە، کە پێدەچێ دەرکردنی وەهابیش بەهەمان هۆکار بێت، چونکە ئەمریکییەکان لە دوای تیرۆرکردنی هاوکار جاف، نیشانەی پرسیاریان لەسەر یەکێتیش داناوە.

ھەواڵی زیاتر