مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی هێرشی چەکداری بۆ سەر ژمارەیەک هاووڵاتی لە رێگەی نسێبین بڵاوکردەوە.
لە پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە: “بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە روون بکەنەوە و تاوانبارانیش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە”.
دەقی راگەیەندراوەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
بە داخێکی زۆرەوە، دوێنێ شەو لە ڕێگەی نسێبین-ی سەر بە پارێزگای مێردین لە تورکیا، لە ئەنجامی هێرشکردنە سەر چەند هاونیشتمانییەکی هەرێمی کوردستان ، چوار کەس گیانیان لە دەستدا و یەکێکیش بریندارە. پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم بە بنەماڵە و کەس و کاریان دەگەیەنم و هاوخەمیانم . هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکە دەخوازم.
لە کاتێکدا بە توندی ئەم تاوانە سەرکۆنە دەکەم، داوا لە حکومەتی تورکیا دەکەین کە بە زووترین کات، هۆکارەکانی ئەنجامدانی ئەم تاوانە ڕوون بکەنەوە و تاوانبارانیش ڕووبەڕووی دادگا بکەنەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان